تێڕوانینی گشتی خولەکان
خولی ١
بەخێربێیت بۆ زومی - تۆ دەبینیت چۆن خودا خەڵکی ئاسایی بەکاردێنێت بە ئەنجام دانی شتی سادە بۆ دروست کردنی کاریگەری گەورە.
فێریان بکە گوێ ڕایەڵ بن - گەوهەری بوون بە قوتابی و دروست کردنی قوتابی و کڵێسە چییە بدۆزەوە.
هەناسەدانی ڕۆحی - دەست کردن بە قوتابی واتای ئەوەیە ئێمە گوێ بیستی خودا دەبین و گوێ ڕایەڵی خودا دەبین.
ئامرازەکان
ئێس ئۆ ئەی پی ئێسی خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز - ئامرازێکە بۆ لێکۆڵینەوەی ڕۆژانەی کتێبی پیرۆز کە یارمەتی تۆ دەدات لە (وشەی خودا) تێبگەیت و گوێ ڕایەڵی بیت و هاوبەشی بکەیت.
کەمەڵەکانی بەرپرسیارێت - ئامرازێکە بۆ دوو یا سێ کەسی هەمان ڕەگەز بۆ ئەوەی هەفتانە کۆببنەوە و یەکتر هانبدەن لەو ڕووبەرانەی بە باشی دەڕوات و ئەو ڕووبەرانەش ئاشکرا بکەن کە پێویستی بە ڕاستکردنەوەیە.
پراکتیزە بکە
کۆمەڵەکانی بەرپرسیارێتی - بەش بن بۆ کۆمەڵی دوو یا سێ کەسی تا بەناو (پرسیارەکانی بەرپرسیارێتی) کاربکەن. (٤٥ خولەک)
خولی ٢
بیرۆکە گشتیەکان
بەرهەم هێنەکان بەرامبەر بەکاربەرەکان - تۆ ئەو چوار ڕێگا سەرەکییە دەدۆزیتەوە کە بەهۆیەوە خودا شوێنکەوتوانی هەموو ڕۆژێک زیاتر وەک عیسا لێ دەکات.
ئامرازەکان
بازنەی نوێژکردن - ببینە بەسەر بردنی کاتژمێرێک بە نوێژکردن چەند ئاسانە.
لیستی ١٠٠ - ئامرازێکە دیزاینکراوە بۆ یارمەتیدانی تۆ بۆ ئەوەی ببیت بە سەرکارێکی باشی پەیوەندیەکانت.
پراکتیزە بکە
بازنەی نوێژکردن - ٦٠ خولەک بەسەربەوە بە نوێژکردنی تاکە کەسی.
لیستی ١٠٠ - لیستی ١٠٠ ی خۆت دروست بکە. (٣٠ خولەک)
خولی ٣
بیرۆکە گشتیەکان
ئابوری ڕۆحی - فێربە چۆن ئابوری خودا جیاوازە لە هی جیهان. خودا وەبەرهێنانی زیاتر دەکات لەوکەسانەی وەفادارن بەوشتانەی پێشتر دراوە پێیان.
ئینجیل - فێری ڕێگایەک بە بۆ هاوبەشی کردنی (هەواڵی خۆشی خودا) لە سەرەتای مرۆڤایەتیەوە بەبێ سنور بۆ کۆتایی ئەم سەردەمە.
ئامرازەکان
لەئاوهەڵکێشان - عیسا گوتی " بڕۆن لە هەموو نەتەوەکان قوتابی دروست بکەن کاتێک لەئاویان هەڵدەکێشن بەناوی (باوک) و (کوڕ) و (گیانی پیرۆز)..." فێربە چۆن ئەمە دەخەیتە پراکتیزەکردنەوە.
پراکتیزە بکە
هاوبەشی چیرۆکی خودا بکە - بەش بن بۆ کۆمەڵی دوو یا سێ کەسی و پراکتیزەی هاوبەشی کردنی (چیرۆکی خودا) بکەن. (٤٥ خولەک)
خولی ٤
بیرۆکە گشتیەکان
مەزنترین بەرەکەتکردن - فێری نمونەیەکی سادە بە لە دروست کردنی نەک تەنیا یەک شوێنکەوتووی عیسا بەڵکو تەواوی خێزانە ڕۆحیەکان ئەوانەی بۆ نەوەکانی ئایندە زۆردەبن.
چاو بۆ بینین - دەست بکە بە بینینی ئەوەی (شانشینی خودا) لەکوێ نیە. ئەمانە بەزۆری ئەو شوێنانەن کە خودا دەیەوێت زۆرترین ئیشی لێ بکات.
قوتابێتی بەچکە مراوی - فێر بە بەچکە مراوی پەیوەندی چی هەیە بە قوتابی دروست کردنەوە.
ئامرازەکان
ڕاستی وتنی ٣ خولەک - فێربە چۆن هاوبەشی ڕاستی وتنی خۆت دەکەیت لە سێ خولەکدا بە هاوبەشی کردنی ئەوەی چۆن عیسا کاری کردۆتە سەر ژیانت
نانی ئێواری سەرگەورە - ئەوە ڕێگایەکی سادەیە بۆ ئاهەنگ گێڕانی بەستنەوەی نزیک و پەیوەندی بەردەوامی خۆمان لەگەڵ عیسا. ڕێگایەکی سادە فێربە بۆ ئاهەنگ گێڕان.
پراکتیزە بکە
هاوبەشی کردنی ڕاستی وتنی خۆت - بەش بن بۆ کۆمەڵی دوو یا سێ کەسی و پراکتیزەی هاوبەشی کردنی (ڕاستی وتنی) خۆت بکە لەگەڵ کەسانی تر. (٤٥ خولەک)
نانی ئێواری سەرگەورە - وەک کۆمەڵەیەک کات تەرخان بکەن بۆ ئەنجام دانی ئەمە پێکەوە. (١٠ خولەک)
خولی ٥
بیرۆکە گشتیەکان
کەسی ئاشتی - فێربە کێ ببێت بە کەسی ئاشتی و چۆن بزانیت کاتێک تۆ کەسێکی وات دۆزیەوە.
ئامرازەکان
ڕێکردنی نوێژکردن - ئەوە ڕێگایەکی سادەیە بۆ گوێ ڕایەڵ بوونی فەرمانی خودا بۆ نوێژکردن بۆ کەسانی تر. هەروەها ئەوە تەنیا وەک ئەوە وایە - نوێژبکەیت بۆ خودا کاتێک بەڕێگادا دەڕۆیت!
پراکتیزە بکە
نوێژکردنی بی ئێڵ ئی ئێس ئێس - پراکتیزەی یارمەتیدەری سادە بۆ بیرخستنەوە بکە بۆئەوەی ڕێگاکانی نوێژکردن بۆ کەسانی تر بهێنێتەوە بیرت. (١٥ خولەک)
ڕێکردنی نوێژکردن - بەش بن بۆ کۆمەڵی دوو یا سێ کەسی و بڕۆنە دەرەوە بۆ کۆمەڵگا بۆ پراکتیزەکردنی (ڕێکردنی نوێژکردن). (٦٠-٩٠ خولەک)
خولی ٦
بیرۆکە گشتیەکان
وەفاداری - ئەوە گرنگە قوتابیان چی بزانن - بەڵام ئەوە زۆر گرنگترە ئەوان چی دەکەن بەوەی دەیزانن.
ئامرازەکان
شێوازی کۆمەڵەی ٣/٣ - کۆمەڵەیەکی ٣/٣ ڕێگایەکە بۆ شوێنکەوتوانی عیسا بۆ کۆبوونەوە و نوێژکردن و فێربوون و گەشەکردن و هاوڕێیەتی کردن و پراکتیزەکردنی گوێڕایەڵ بوون و هاوبەشی کردنی ئەوەی فێری بوون. بەم ڕێگایە کۆمەڵەیەکی ٣/٣ تەنیا کۆمەڵەیەکی بچوک نیە بەڵکو کڵێسەیەکی سادەشە. (٨٠ خولەک)
خولی ٧
بیرۆکە گشتیەکان
سوڕی ڕاهێنانکردن - فێری سوڕی ڕاهێنانکردن ببە و ڕەچاوی ئەوەبکە چۆن پەیڕەودەکرێت بەسەر دروست کردنی قوتابیدا.
پراکتیزە بکە
کۆمەڵەی ٣/٣ - تەواوی کۆمەڵەکەی تۆ ٩٠ خولەک بەسەردەبات بە پراکتیزەکردنی (شێوازی کۆمەڵەی ٣/٣).
خولی ٨
بیرۆکە گشتیەکان
خانەکانی ڕابەرایەتی کردن - (خانەی ڕابەرایەتی کردن) ڕێگایەکە بۆ ئەو کەسەی کە هەست دەکات بانگ کراوە بۆ ڕابەرایەتی کردن دەتوانێت گەشە بە ڕابەرایەتی کردنەکەی خۆی بکات بە پراکتیزەکردنی خزمەت کردن.
پراکتیزە بکە
کۆمەڵەی ٣/٣ - تەواوی کۆمەڵەکەی تۆ ٩٠ خولەک بەسەردەبات بە پراکتیزەکردنی (شێوازی کۆمەڵەی ٣/٣).
خولی ٩
بیرۆکە گشتیەکان
نایەک لەدوای یەک - ببینە چۆن دروست کردنی قوتابی پێویست ناکات هێڵی بێت. فرە شت دەتوانێت ڕووبدات لەهەمان کاتدا.
هەنگاو - زۆر بوون گرنگە و زۆر بوونی خێرا تەنانەت گرنگترە. ببینە بۆچی هەنگاو گرنگە.
بەشێک لە دوو کڵێسە - فێربە چۆن گوێ ڕایەڵی فەرمانەکانی عیسا بیت بە ڕۆیشتن و مانەوە.
پراکتیزە بکە
پلانی ٣ مانگە - پلانی خۆت دروست بکە و هاوبەشی بکە بۆئەوەی بزانیت چۆن ئامرازەکانی زومی جێبەجێ دەکەیت لە سێ مانگی دواتردا. (٦٠ خولەک)
خولی ١٠ - ڕاهێنانی پێشکەوتوو
بیرۆکە گشتیەکان
ڕابەرایەتی کردن لە تۆڕەکاندا - فێربە چۆن کڵێسە زۆربووەکان بە بەستراوەیی دەمێننەوە و پێکەوە ژیانێک دەژین وەک خێزانێکی ڕۆحی و فراوان بوو.
ئامرازەکان
لیستی وردبینی ڕاهێنان کردن - (لیستی وردبینی ڕاهێنان کردن) ئامرازێکی بەهێزە کە تۆ دەتوانیت بەکاری بێنیت بۆ ئەوەی بەخێرایی هێزو بێ بەرگەییەکانی خۆت بخەمڵێنیت سەبارەت بە دروست کردنی ئەو قوتابیانەی زۆردەبن.
کۆمەڵەکانی ڕاوێژکردنی کەسانی هاوشان - ئەمە کۆمەڵێکە کە پێک دێت لەو خەڵکانەی ڕابەرایەتی بە کۆمەڵەکانی ٣/٣ دەکەن و دەستی پێ دەکەن. هەروەها ئەوە پەیڕەوی شێوازی ٣/٣ دەکات و ڕێگایەکی بەهێزە بۆ خەمڵاندنی تەندروستی ڕۆحی کاری خودا لە ڕووبەرەکەتدا.
پراکتیزە بکە
کۆمەڵەکانی ڕاوێژکردنی کەسانی هاوشان - بەش بن بۆ کۆمەڵی دوو یا سێ کەسی و کاربکەن بەناو شێوازی (کۆمەڵەی ڕاوێژکردنی کەسانی هاوشان). (٦٠ خولەک)