دەربارەی ڕاهێنانی زومی
زومی سەکۆی ڕاهێنان کردنی سەر هێڵ بەکاردێنێت بۆ پۆشتە کردنی بەشداربوان لە قوتابی دروست کردنی بنەڕەتی و چاندنی کڵێسەی سادە و بنەماکانی زۆرکردن و پرۆسەکان و پراکتیزەکان.
ئامانجەکانی (پڕۆژەی زومی):
زومی واتای هەوێن بە زمانی یۆنانی. لە (مەتتا ١٣: ٣٣) بە وتەی عیسا کە دەڵێت " شانشینی خودا وەک ژنێک وایە کە بڕێکی بچوک لەهەوێن دەبات و دەیخاتە ناوبڕێکی زۆری هەویرەوە هەتا هەمووی هەڵدێت."ئەمە ئەوە ڕوون دەکاتەوە چۆن خەڵکی ئاسایی بەبەکارهێنانی سەرچاوەی ئاسایی دەتوانێت کارتێکردنی نائاسایی هەبێت لەسەر (شانشینی خودا). زومی ئامانج دەخاتە سەر پۆشتەکردن و توانادان بە باوەڕدارانی ئاسایی تا جیهان پڕبکەن لەو قوتابیانەی زۆردەبن لە ناو نەوەی ئێمەدا.
زومی سەکۆی ڕاهێنان کردنی سەر هێڵ بەکاردێنێت بۆ پۆشتە کردنی بەشداربوان لە قوتابی دروست کردنی بنەڕەتی و چاندنی کڵێسەی سادە و بنەماکانی زۆرکردن و پرۆسەکان و پراکتیزەکان.

زومی پێک دێت لە ١٠ خول، هەر خولێک دوو کاتژمێرە:
- ڤیدیۆ و دەنگ بۆ یارمەتیدانی کۆمەڵەکەت تا لە بنەما بنەڕەتیەکانی زۆرکردنی قوتابی تێبگەن.
- گفتوگۆی کۆمەڵ تا یارمەتی کۆمەڵەکەت بدات بیرلەو شتەبکەنەوە کەهاوبەشی دەکرێت.
- ڕاهێنانی سادە تا یارمەتی کۆمەڵەکەت بدات ئەوە پراکتیزەبکەن کە تۆ فێری دەبیت.
- بەرەنگاریەکانی خول تا یارمەتی کۆمەڵەکەت بدات فێربوون و گەشەکردن لەنێوان خولەکاندا بپارێزن.

چۆن دەست پێدەکەیت:
- ئەگەر تۆ هێشتا هەژمارێکت دروست نەکردووە، تکایە دروستی بکە.
- بانگهێشتی ٣-١١ هاوڕێ بکە. بەلایەنی کەمەوە کۆمەڵەیەکی ٣-٤ کەسی پێویستە بۆ پراکتیزەکردن و توخمەکانی ڕاهێنانەکە.
- خشتەی کاتێک دابنێ بۆ ئەوەی پێکەوە کۆبیتەوە لەگەڵ هاوڕێکانت.
- دڵنیایی بکە لەوەی تۆ دەست گەیشتنت هەیە بە ئامێرێک کە ئینتەرنێتی تێدابێت.

ئامادەکردنی ئارەزوو مەندانە بۆ یەکەم کۆبوونەوەت:
- (ڕێبەری زومی)یەکە داگرە.
- ئەگەر حەزدەکەیت تۆ دەتوانیت کۆپیەکان چاپ بکەیت بۆ ئەندامانی کۆمەڵەکەت.
- ڕەچآوی بەستنەوە بکە بە تەلەفزیۆنێک یا پڕۆجێکتەرێک بۆ ئەوەی هەموو یەکێک لە کۆمەڵەکەت بتوانێت ناوەڕۆکەکە ببینێت.