پرسیار و وەڵامەکانی زومی


ئایا ئەوە بەڕاستی لە سەدا سەد خۆڕاییە؟

بەڵێ. کۆپی نیە بە پارەی مانگانە و ماوەی تاقیکردنەوە نیە و بەدوادا چون نیە بۆ کڕینی بەرەوبوم. ئێمە بخۆڕایی وەرمان گرتووە. بەخۆڕایی دەیبەخشین.

دەبێت تەمەنت چەند بێت بۆ وەرگرتنی ڕاهێنانەکە

ئێمە بەباشی دەزانین ڕاهێنان بۆ ئەو خەڵکانە بێت کە تەمەنیان لە ١٣ ساڵەوە بۆ بەرەو ژوورە. ئەگەر تۆ پێت وایە منداڵێکت لایە لەوە گەنج ترە و سودی لێ دەبینێت بەدڵنیاییەوە ڕێگەی بە بەشدار بێت.

چی دەبێت ئەگەر کەسێک بیەوێت ڕاهێنانی پێ بکرێت و ناونیشانی ئیمەیڵی نەبێت؟

دەبێت بەلایەنی کەمەوە یەک کەس لە کۆمەڵەکەدا هەژمارێکی ئیمەیڵی هەبێت کە بەڕاستی بەکاری بێنێت بۆئەوەی ئەو بتوانێت بچێتە ژوورەوەو بگات بە هەموو تایبەتمەندیەکانی وێبگەکە. ئەو بەشداربوانەی کە میدیا کە دەبینن کاتێک لەگەڵ کۆمەڵەکە ئامادەن ئیتر پێویستیان بە ناونیشانی ئیمەیڵ نابێت بۆ کۆمەڵەکە تا دەست پێبکەن.

چۆن دەتوانم وانەکان لەپێشدا ببینم پێشئەوەی دەست بە ڕووداوی ڕاهێنان بکەم؟

بەشی " تێڕوانینی گشتی' بپشکنە. ئەوە تیشک دەخاتە سەر بیرۆکە گشتیەکان و ئامرازەکان و ئەوانەی کە کۆمەڵەکەت بۆ هەر خولێک پراکتیزەی دەکات.

ناوەڕۆکی ڕاهێنانەکە چییە؟

تۆ دەتوانیت تێڕوانینی گشتی ناوەڕۆکەکە ببینیت لە بەشی ناوەڕۆک یا ڕێبەرەکە دابگریت و ناوەڕۆکی کۆرسەکە لەپێشدا ببینیت یا بچیتە ژوورەوە و دەست بە کۆمەڵەیەک بکەیت بەڵام لە یەکەم لاپەڕەی خولەکە "گەڕان بەناو خول" هەڵبژێرە. ئەمە ڕێگەت پێدەدات بڕۆیت بەناو ناوەڕۆکی کۆرسەکەدا بەبێ ئەوەی وەک تەواوبوو نیشانەی بکەیت.

من دەمەوێت کۆپی نامیلکەکە (ڕێبەرەکە)م هەبێت پێش ڕاهێنانکردنەکە. چۆن من دەتوانم ئەوە بکەم؟

تۆ هەمیشە دەتوانیت (ڕێبەرەکە) بدۆزیتەوە بە چوونە سەر تابی " دەربارەی" لە لووتکەی هەموو لاپەڕەیەک.

من بەڕێکەوت لە دوگمەی دواترم دا و دەمەوێت بگەڕێمەوە و دووبارە ڤیدیۆکە ببینم. چۆن دەتوانم ڕێنیشاندان بکەم؟

دوگمەکانی "پێشتر" و "دواتر" بەکاربێنە لەبەشی بنەوەی خولەکە بۆ ڕێنیشاندان بەناو خولەکەدا. لە داشبۆردەکەوە تۆ دەتوانیت کلیکی ژمارەی خولی کۆمەڵەکە بکەیت و ڕاستەوخۆ بڕۆیت بۆ ئەو خولە.

ڕاهێنەرانی (دی ئێم ئێم) یا (سی پی ئێم)ی زۆر هەن، ئیتر بۆچی زومی پێویستە؟

ڕاهێنان بە زیندوویی باشترە لە ڕاهێنانی سەر هێڵ. نابێت ڕاهێنانی سەر هێڵ هەرگیز شوێنی ڕووداوەکانی ڕاهێنان بەزیدوویی بگرێتەوە. بەداخەوە، بەهۆی سنوری دەست گەیشتن و هۆشیاری و بەردەست بوون و خشتەی کات دانان و هۆکاری زۆری تر خەڵکێکی زۆر ئەوانەی دەتوانن و دەبوایە دەست گەیشتنیان هەبوایە بە ڕووداوەکانی ڕاهێنان بە زیندوویی دەست گەیشتنیان نیە. زومی هەوڵێکە بۆ دابینکردنی جێگرەوەیەکی ئاست بەرزی کواڵتی چونەژوورە بۆ خەڵکی وەها. ئەوە هەمان بنەما بکاردێنێت وەک زۆربەی بنەماکانی جۆری ڕاهێنان بەزیندوویی کە لەبەردەستن بۆ کەسانی تر. لەگەڵ ئەوەشدا، ئێمە ئەوە دەزانین کاتێک کەسێک بە زومی ڕاهێنانی پێ بکرێت، ئەو بەئاسانی دەتوانێت پێگە بگۆڕێت و کۆمەڵەی خۆی بخاتە گەڕ و ڕاهێنان بۆ کەسانی تر ئاسان بکات بەبەکارهێنانی زومی. ئەمە هەلێکی بەهێزە بۆ زۆرکردنی بنەماکانی قوتابی دروست کردن.

ووتەی باوەڕ چییە بۆ زومی؟

لەبەرئەوەی زومی لەلایەن ڕێکخراوێکەوە بەڕێوەنابرێت، هیچ ووتەیەکی باوەڕی فەرمی نیە. بەهەرحاڵ هەموو ئێمە کە بەشدارین کۆکین لەسەر (پەیمانی لۆزان). Read the Covenant

ئایا من دەتوانم خۆم ڕاهێنانەکە ئەنجام بدەم؟

نەخێر. خولی پراکتیزەو مەشقی ڕاهێنانی سەرەکی هەن کە پێویستیان بە بەشداربوانی تر هەیە تا تەواوی بکەن. بەلایەنی کەمەوە ٣-٤ کەس پێویستیان بەوەیە لە هەموو خولێکدا ئامادە بن یا تۆ ناتوانیت ئەزمونی ڕاهێنانی تەواو ببینیت.

ڕاهێنانەکە بۆ کێ گونجاوە؟

ڕاهێنانەکە گونجاوە بۆ شوێنکەوتوانی مەسیح ئەوانەی تەمەنیان ١٣ ساڵە یا گەورەترن و ئەوانەی دەتوانن بخوێننەوە. لەئایندەدا ڕەنگە کۆپیەک بەرهەم بهێنرێت کە گونجاوبێت بۆ کەسانی نەخوێندەوار، بەڵام ئەمەیان ئەو کۆپیە نیە. ئێمە باوەڕمان وایە هەموو کەسێک کە گونجاوبێت بۆ ئەم پرۆفایلە دەبێت ڕاهێنانەکە وەرگرێت.

کێ خاوەنی زومییە؟

هێچ ڕێکخراوێک نیە کە (پڕۆژەی زومی) "بەڕێوەبەرێت" و پڕۆژەکەش ڕێکخراوێک نیە. ئەوە هاوپەیمانیەکی خەڵکانە ئەوانەی دڵێکیان هەیە بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی مەسیح بۆ دروست کردنی قوتابی لە هەموو نەتەوەیەک و (شانشینەکەی ئەو) بۆ هەموو شوێنێک فراوان بکەن هەتا ویستی (ئەو) ئەنجام دەدرێت لەسەرزەوی وەک لە ئاسمان. بیرۆکەی پڕۆژەکە لە کۆبوونەوەیەکی ڕابەرایەتی کردنی (پڕۆژەی جۆناثان) سەری هەڵدا بەڵام لەو کاتە بەدواوە بۆ ئەو دیو سنوری ئەو کۆمەڵەیە فراوان بووە. (پڕۆژەی جۆناثان) کۆمەڵەیەکی خەڵکە کە پابەندن بە زۆرکردنی قوتابی لەسەرانسەری جیهان.

ئەو سێ قۆناغە چییە کە پلانی بۆ دادەنرێت؟

قۆناغی ١:
یەکەم قۆناغ سەرنج دەخاتە سەر ویلایەتە یەکگرتووەکان و زمانی ئینگلیزی. ئامانجە سەرەتاییەکە بریتیە لە هاندانی کۆمەڵەیەکی ڕاهێنانی چوار بۆ دوانزە کەسی لە هەر ٥،٠٠٠ کەسێک لە وڵاتەکەدا. هەریەک لەم کۆمەڵەی ڕاهێنانانە بانگهێشت دەکرێت دەست بە دوو کڵێسەی یەکەم نەوە بکات کە هەروەها دەبێت زۆریش بکرێن. ئامانجەکە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان بریتیە لە دەست کردن بە زیاتر لە ١٣٠،٠٠٠ کڵێسە و ٦٥،٠٠٠ کۆمەڵەی زومی بە زمانی ئینگلیزی.

قۆناغی ٢:
قۆناغی دووەم سەرنج دەخاتە سەر ڕاهێنانی ئەم کڵێسانەی قۆناغی ١ لەڕێگای پرۆسەی زۆربوونەوە هەروەها بەرهەم هێنانی پرۆژەکە بە زمانە سەرەکیەکانی تری جیهان. پڕۆژەکە بەم زمانە هاتووانە دەست پێدەکات: ئامهەری و عەرەبی و بەنگالی و بهۆجپوری و بورمی و چینی (ماندەرین) و چینی (کانتۆنی) و فارسی و فەڕەنسی و ئەڵمانی و گوجاراتی و حەسوسە و هیندی و ئەندۆنوسی و ئیتاڵی و یابانی و کانادا و کۆری و کوردی و لاو و مایثیلی و پالایالام وماراثی و ئۆریا و پانجابی (خۆرهەڵات) و پانجابی (خۆرئاوا) و پورتوگالی و ڕووسی و سۆماڵی و ئیسپانی و سواهیلی و تامیل و تێلوگو و ثای و تورکی و ئوردو و ڤێتنامی و یۆروبا.

قۆناغی ٣:
قۆناغی ٣ سەرنج دەخاتە سەر کڵێسەکانی قۆناغی ١ و قۆناغی ٢ بۆئەوەی لەسەر ئاستی جیهان بخرێنە کارەوە بەو بینینە بۆ دروستکردنی قوتابی لە هەموو شوێنێک و لەناو هەموو کۆمەڵەیەکی خەڵکدا. (پڕۆژەی زومی) بوونی هەیە تا جیهان پڕبکات بە قوتابی زۆربوو لە نەوەی ئێمەدا. بۆ خێراکردنی مزگێنیەکەمان ئێمە گەشەمان داوە بە چارەسەرێکی نەخشەیی و دەیگەیەنین کاتێک ڕێگە بە تیمەکان دەدات بە شێوەیەکی ستراتیجی کاربکەن بەرەو ئامانجی کۆمەڵەی ڕاهێنانی زومی و دوو کڵێسەی سادە لەناو هەموو ٥٠،٠٠٠ کەسێکدا لەدەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان.


بۆچی ئەوە ناو دەنرێت زومی؟

زومی واتای هەوێن بە زمانی یۆنانی. لە (مەتتا ١٣: ٣٣) بە وتەی عیسا کە دەڵێت " شانشینی خودا وەک ژنێک وایە کە بڕێکی بچوک لەهەوێن دەبات و دەیخاتە ناوبڕێکی زۆری هەویرەوە هەتا هەمووی هەڵدێت."ئەمە ئەوە ڕوون دەکاتەوە چۆن خەڵکی ئاسایی بەبەکارهێنانی سەرچاوەی ئاسایی دەتوانێت کارتێکردنی نائاسایی هەبێت لەسەر (شانشینی خودا). زومی ئامانج دەخاتە سەر پۆشتەکردن و توانادان بە باوەڕدارانی ئاسایی تا بگەن بە هەموو گەڕەکێک.

ڕاهینانەکە بۆ چ زمانێک وەردەگێڕدرێت؟

پڕۆژەکە بەو زمانە هاتووانە دەست پێ دەکات و دەخرێتە بەردەست ئەوانەشی حەزدەکەن ڕاهێنانەکە و ئامرازەکان وەربگێڕن بۆ زمانی زیاد: ئامهەری و عەرەبی و بەنگالی و بهۆجپوری و بورمی و چینی (ماندەرین) و چینی (کانتۆنی) و فارسی و فەڕەنسی و ئەڵمانی و گوجاراتی و حەسوسە و هیندی و ئەندۆنوسی و ئیتاڵی و یابانی و کانادا و کۆری و کوردی و لاو و مایثیلی و پالایالام وماراثی و ئۆریا و پانجابی (خۆرهەڵات) و پانجابی (خۆرئاوا) و پورتوگالی و ڕووسی و سۆماڵی و ئیسپانی و سواهیلی و تامیل و تێلوگو و ثای و تورکی و ئوردو و ڤێتنامی و یۆروبا. بۆ بینینی نوێکراوترین پێش کەوتن بڕۆ بۆ... پێش کەوتنی وەرگێڕانی زمان

چۆن کۆمەڵەکان بە ڕاهێنراوی ڕیزکراو یا ڕێکخراو دەست پێدەکەن؟

ئەوە پشت دەبەستێت بەڕەچاوکردنی شتی تر. ئەگەر ڕاهێنراوەکان لە کڵێسەیەک یا مەزهەبێک یا تۆڕێکی دیاریکراوەوە بێن ئەوا ئەو کاتە سروشتی ترین شت ئەوەیە دەبێت کۆمەڵە پێکهێنراوە نوێیەکان ببەسترێنەوە بە تۆر یا مەزهەب یا کڵێسە هەنوکەییەکەوە. بەهەر حاڵ ئەگەر حەزکرا ئەوا دەتوانرێت تۆڕێکی نوێ پێکبهێنرێت لەو کۆمەڵانەی کە دەست پێ دەکەن. ئەڵتەرناتیڤی سێیەم ئەوەیە دەبێت کۆمەڵە نوێیەکان بچنە پاڵ تۆڕی کڵێسە سادەکان کە پێشتر بوونیان هەبووە. زۆربەی ئەو خەڵکانەی بەشدارن لە گەشەکردنی زومی لە تۆڕی وەهاوە دێن بۆیە ئێمە دەتوانین ئەوە ڕێک بخەین ئەگەر حەزکرا.

کێ دەتوانێت (پلانی سێ مانگە)ی من ببینێت؟

تەنها تۆ پلانی خۆت دەبینیت، ئەگەر تۆ نەی لکێنیت بە کۆمەڵەکەتەوە، ئەوکاتە هاو ڕابەران و ڕابەری کۆمەڵەکەت دەتوانن (پلانی سێ مانگ)ەی تۆ ببینن. هەروەها پلانەکەی تۆ بۆ ڕاهێنەرەکەشت دیار دەبێت. ئەگەر تۆ ڕاهێنان پێکردنت نەوێت بڕۆ بۆ پرۆفایلەکەت و پەسەندکردنی ڕاهێنان پێکردن بخە سەر "ڕاهێنان پێکردن ڕەتبکەوە."

ئایا من دەتوانم (پلانی سێ مانگە)ی خۆم چاپ بکەم؟

بەڵێ، بەڵام یەکەم جار دڵنیایی بکە لە پاراستنی پلانەکەت، پاشان بچۆ بۆ بنکەی پلانەکەت و کلیک بکە لەسەر دوگمەی "چاپی پلانە پاراستووەکە بکە"

ئایا من دەتوانم دواتر دەستکاری (پلانی سێ مانگە)ی خۆم بکەم؟

بەڵێ، تۆ دەتوانیت هەموو کاتێک بگەڕێیتەوە بۆ پلانەکەت و دەستکاری بکەیت. دڵنیایی بکە لەوەی کلیکی " پاراستن" دەکەیت لە بنکەی پلانەکەت.

ئایا زومی ڕێگایەکم پێشکەش دەکات بۆ چات کردن لەگەڵ خەڵک لەناو کۆمەڵەکەمدا؟

لەم کاتەدا نەخێر. ئێمە بەباشی دەزانین هەموو ئەندامێکی کۆمەڵەکەت هەژمارێک دروست بکات و زیاد بکرێتە سەر کۆمەڵەی (زومی)یەکەت. بەم ڕێگایە هەموو ئەندامێک دەست گەیشتنی دەبێت بۆ هەموو مادەکە هەرچ کاتێک ئەو بیەوێت. پاشان کۆمەڵەکە دەتوانێت هەموو سەکۆیەکی کورتەنامە ناردن بەکاربێنێت کە لای پەسەندە (ئای مێسج و واتس ئاپ و کۆمەڵەی فەیس بوک و هتد) بۆ پەیوەندی کردنی زیاتری کۆمەڵەکە.


ئامانجەکانی (پڕۆژەی زومی):

زومی واتای هەوێن بە زمانی یۆنانی. لە (مەتتا ١٣: ٣٣) بە وتەی عیسا کە دەڵێت " شانشینی خودا وەک ژنێک وایە کە بڕێکی بچوک لەهەوێن دەبات و دەیخاتە ناوبڕێکی زۆری هەویرەوە هەتا هەمووی هەڵدێت."ئەمە ئەوە ڕوون دەکاتەوە چۆن خەڵکی ئاسایی بەبەکارهێنانی سەرچاوەی ئاسایی دەتوانێت کارتێکردنی نائاسایی هەبێت لەسەر (شانشینی خودا). زومی ئامانج دەخاتە سەر پۆشتەکردن و توانادان بە باوەڕدارانی ئاسایی تا جیهان پڕبکەن لەو قوتابیانەی زۆردەبن لە ناو نەوەی ئێمەدا.

زومی سەکۆی ڕاهێنان کردنی سەر هێڵ بەکاردێنێت بۆ پۆشتە کردنی بەشداربوان لە قوتابی دروست کردنی بنەڕەتی و چاندنی کڵێسەی سادە و بنەماکانی زۆرکردن و پرۆسەکان و پراکتیزەکان.

زمان


English English
العربية Arabic
العربية - الأردن Arabic (JO)
Sign Language American Sign Language
भोजपुरी Bhojpuri
বাংলা Bengali (India)
Bosanski Bosnian
粵語 (繁體) Cantonese (Traditional)
Hrvatski Croatian
فارسی Farsi/Persian
Français French
Deutsch German
ગુજરાતી Gujarati
Hausa Hausa
हिंदी Hindi
Bahasa Indonesia Indonesian
Italiano Italian
ಕನ್ನಡ Kannada
한국어 Korean
کوردی Kurdish
ພາສາລາວ Lao
𑒧𑒻𑒟𑒱𑒪𑒲 Maithili
國語(繁體) Mandarin (Traditional)
国语(简体) Mandarin (Simplified)
मराठी Marathi
മലയാളം Malayalam
नेपाली Nepali
ଓଡ଼ିଆ Oriya
Apagibete Panjabi
Português Portuguese
русский Russian
Română Romanian
Slovenščina Slovenian
Español Spanish
Soomaaliga Somali
Kiswahili Swahili
தமிழ் Tamil
తెలుగు Telugu
ไทย Thai
Türkçe Turkish
اُردُو Urdu
Tiếng Việt Vietnamese
Yorùbá Yoruba
More languages in progress