خول 1

بەخێربێیت بۆ زومی
دابگرە

تۆ دەتوانیت بە پی دی ئێفێکی دیجیتاڵ بۆ ئەم خولە بەردەوام بیت، بەڵام دڵنیای بکە هەموو ئەندامێکی کۆمەڵەکەت کۆپیەکی چاپکراوی بابەتەکانی هەیە بۆ خولەکانی ئایندە.

ڕێبەر دابگرە

نوێژی کۆمەڵ (٥ خولەک)
بە نوێژکردن دەست پێبکە. تێگەیشتنی ژیرانەی ڕۆحی و گۆڕان ناکرێ ببێت بەبێ (گیانی پیرۆز). وەک کۆمەڵەیەک کات تەرخان بکە بۆ بانگهێشتکردنی (ئەو) تا لەم خولە ڕێبەریت بکات.

چاودێری بکە و گفتوگۆبکە (١٥ خولەک)
چاودێری بکە
خودا ئەو خەڵک ئاساییانە بەکاردێنێت کە شتی سادە ئەنجام ددەن بۆ دروستکردنی کاریگەری گەورە. چاودێری ئەم ڤیدیۆیە بکە خودا چۆن کاردەکات.
گفتوگۆبکە
ئەگەر عیسا ویستبێتی هەموویەکێک لە شوێنکەوتوانی (خۆی) گوێ ڕایەڵی (ڕاسپاردە مەزنەکەی) (ئەو) بن، بۆچی لەڕاستیدا کەسانێکی زۆرکەم قوتابی دروست دەکەن؟

چاودێری بکە و گفتوگۆبکە (١٥ خولەک)
چاودێری بکە
قوتابی چییە؟ تۆ چۆن دانەیەک دروست دەکەیت؟ تۆ چۆن شوێنکەوتوویەکی عیسا فێردەکەیت ئەوە بکات کە (ئەو) لە (ڕاسپاردە مەزن)ەکەی (خۆی) بەئێمەی گوت - بۆ گوێڕایەڵ بوونی هەموو فەرمانەکانی (ئەو)؟
گفتوگۆبکە
  1. کاتێک تۆ بیر لە کڵێسە دەکەیتەوە، چی بەمێشکدا دێت؟
  2. جیاوازی چیە لەنێوان ئەو وێنەیەو ئەوەی لە ڤیدیۆکەدا وەک"کڵێسەی سادە" وەسف کرا؟
  3. کامیان بەلای تۆوە ئاسانتردەبێت بۆ زۆربوون و بۆچی؟

چاودێری بکە و گفتوگۆبکە (١٥ خولەک)
چاودێری بکە
ئێمە هەناسەوەردەگرین. ئێمە هەناسە دەدەینەوە. هەناسەدانی ڕۆحیش وەک ئەوە وایە.
گفتوگۆبکە
  1. بۆچی فێربوونی بیستن و ناسینەوەی دەنگی خودا سەرەکیە؟
  2. ئایا بیستن و وەڵامدانەوەی یەزدان بەڕاستی وەک هەناسەدان وایە؟ بۆچی یا بۆچی نا؟

گوێ بگرە و بخوێنەوە لەگەڵ کەسی تردا (٣ خولەک)
بخوێنەوە

ئێس ئۆ ئەی پی ئێسی خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز

بیستنی پەیتا پەیتا لەخوداوە توخمێکی سەرەکیە لەپەیوەندی ئێمەدا لەگەڵ (ئەو) هەروەها لە توانای مانەوەی بەشداریکردنمان بەگوێ ڕایەڵیەوە لەوەی (ئەو) دەیکات لەدەورماندا.

بەشی "ئێس ئۆ ئەی پی ئێسی خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز" بدۆزەوە لە ڕێبەری زومیەکەت هەروەها گوێ بگرە لە تێڕوانینی گشتی دەنگیەکە.

گوێ بگرە و بخوێنەوە لەگەڵ کەسی تردا (٣ خولەک)
بخوێنەوە

کۆمەڵەکانی بەرپرسیارێتی

کتێبی پیرۆز بەئێمە دەڵێت ڕؤژێک هەموو شوێنکەوتوویەکی عیسا بەرپرسیاردەبێت لەوەی ئێمە دەیکەین و دەیڵێین و بیری لێ دەکەینەوە. کۆمەڵەکانی بەرپرسیارێتی ڕێگەیەکی مەزنە بۆئامادەبوون!

بەشی "کۆمەڵەکانی بەرپرسیارێتی" بدۆزەوە لە ڕێبەری زومیەکەت و گوێ لە دەنگیەکەی خوارەوە بگرە.

پراکتیزەبکە (٤٥ خولەک)
بڵاوە پێ بکە
بەش بن بۆ کۆمەڵی دوو یا سێ کەسی هەمان ڕەگەز.
هاوبەشی بکە
٤٥ خولەکی دواتر بەسەربەرن کاتێک پێکەوە کاردەکەن لەناو پرسیارەکانی بەرپرسیارێتی - لیستی ٢ لە بەشی "کۆمەڵەکانی بەرپرسیارێتی" ڕێبەری زومی.

سەیرکردنی بەرەوپێش

پیرۆزبێت! تۆ (خولی١) ت تەواو کردووە.

ئەمانەی خوارەوە هەنگاوەکانی دواترن بۆ خۆئامادەکردن بۆ خولی دواتر.
گوێ ڕایەڵ بە
دەست بە پراکتیزەکردنی ئێس ئۆ ئەی پی ئێسی خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز بکە لەنێوان ئێستاو کۆبوونەوەی دواترت. سەرنج بخەسەر مەتتا ٥-٧، بەلایەنی کەمەوە ڕۆژی جارێک بیخوێنەوە. پەڕاوی تۆماری ڕۆژانە بپارێزە بەبەکارهێنانی شێوازی ئێس ئۆ ئەی پی ئێس.
هاوبەشی بکە
کات بەسەربەرە بەداواکردن لەخودا کە ڕەنگە (ئەو) بیەوێت تۆ دەست بە (کۆمەڵەیەکی بەرپرسیارێتی) بکەیت بەبەکارهێنانی ئەو ئامرازانەی تۆ لەم خولەدا فێری بویت. هاوبەشی ناوی ئەم کەسە بکە لەگەڵ کۆمەڵەکە بەرلەوەی تۆ بڕۆیت. یارمەتی ئەو کەسەوە بدە دەربارەی دەستکردن بە (کۆمەڵەیەکی بەرپرسیارێتی) و کۆبونەوەی هەفتانە لەگەڵ تۆ.
نوێژبکە
نوێژبکە خودا یارمەتیت بدات تا گوێ ڕایەڵی (ئەو) بیت و بانگهێشتی (ئەو) بکە کارکردن بکات لەناو تۆ و ئەوانەی چواردەورت!
#پڕۆژەی زومی
وێنەیەکی ئێس ئۆ ئەی پی ئێسی لێکۆڵینەوەی کتێبی پیرۆزی خۆت بگرە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا هاوبەشی بکە.