بینینەکە لەپشت ڕاهێنانی زومییەوە

بۆ پڕکردنی جیهان بە قوتابی زۆربوو
لە نەوەی ئێمەدا

welcome-graphic

چەقی ستراتیجی ئێمە

پیرۆزی و نوێژ و تێربوونی ڕاهێنان و تێربوونی کڵێسە

پیرۆزی و گوێ ڕایەڵی و خۆشەویستی

ئێمە پێویستمانە ببین بەو قوتابیانەی شایستەی زۆربوونن

Jesus Measurement

عیسا پێوانەی ئێمەیە

نە تۆ. نە من. نە مێژوو. نە نموونەیی. نە نەریتی ئاینی . عیسا و عیسا بەتەنیا.

(ئەو) چۆن ژیا. (ئەو) چی گوت. (ئەو) چۆن خۆشەویستی کرد. هەمووشتێک. لەمەدا ئێمە ئاوات خوازین نیشانەبکرێین بە گوێ ڕایەڵی یەکسەری و ڕیشەیی و گران باها بە عیسا وەک پاڵەوانەکانی باوەڕ ئەوانەی پێش ئێمە هاتن.

عیسا پێوانەکەیە و (ڕۆحی ئەو) هیوای ئێمەیە بۆ ئەوەی وەک (ئەو) بین. هەروەها ئەوڕۆژەی ئێمە میوەی شانشین دەبینین دەوری ژیانی خۆمان و ژیانی هاوڕێکانمان دەدات، ئەوە لەبەرئەوەیە کە (ڕۆحی ئەو) بەناوماندا ڕۆیشتووە.

نوێژی نائاسایی

نوێژی نائاسایی پێش هەموو بزوتنەوەیەکی دروست کردنی قوتابی کەوتووە لە مێژوودا.

Extraordinary Prayer

ئێوە نیتانە لەبەرئەوەی ئێوە داوای ناکەن (یەعقوب ٤: ٢). ئەگەر ئێمە بمانەوێت بزوتنەوە ببینین ئێمە پێویستە داوای بکەین.

تێربوونی ڕاهێنان

(ڕاهێنانی ١ &#xF7 ; دانیشتوان)

ڕاهێنانی ١

Training Saturation

هەموو ٥،٠٠٠ کەسێک (ئەمەریکای باکور)
هەموو ٥٠،٠٠٠ کەسێک (لەسەر ئاستی جیهان)

بیرۆکەکانی زۆربوونی قوتابی تایبەتن بە نوسراوە پیرۆزەکان، بەڵام زۆرجار تێ نەگەیشتن هەبووە. ڕاهێنانێکی سادە لە بنەماکانی زۆربوون دەتوانێت تەنانەت باوەڕدارانی دامەزراویش ئازاد بکات لە ژیانی بێ بەرهەمی.

بەزۆری ڕاهێنان بەزیندوویی باشترینە. بەڵام ئەو خەڵکەی کە پێویستی بەوەیە ڕاهێنان بکرێت زۆر بەفراوانی بڵاو دەبێتەوە بۆ ئەودیو سنوری ڕاهێنانی زیندووی بەردەست. ڕاهێنانی زومی ڕاهێنانێکی سەرهێڵ و لەسەر داوا و ناو ژیانە بۆ کۆمەڵەکان بۆ بەدەستهێنانی ڕاهێنانی گۆڕانی بنەڕەتی لەشێوازی زۆربووندا.

بەتایبەتی لەو شوێنانەی کە کڵێسەی لێ بووە ئێمە گومان دەکەین ئێمە پێویستمان بە بزوتنەوەیەکی ڕاهێنان بێت پێش ئەوەی ئێمە بزوتنەوەیەکی دروست کردنی قوتابی ببینین.

تێربوونی کڵێسەی سادە

(٢ کڵێسەی سادە &#xF7 ; دانیشتوان)

٢ کڵێسەی سادە

Church Saturation

هەموو ٥،٠٠٠ کەسێک (ئەمەریکای باکور)
هەموو ٥٠،٠٠٠ کەسێک (لەسەر ئاستی جیهان)

کڵێسەی زۆر لەیەک شوێندا بەرەکەتە، بەڵام کڵێسەی زۆر لەشوێنی زۆردا بەرەکەتێکی مەزنترە. هەروەها ئەو کڵێسانەی دەچنە ئەو شوێنانەی کە قەت کڵێسەی لێ نەبووە ئەوە یەکێکە لە مەزنترین بەرەکەتەکان.

وەک پەندەکە دەڵێت " پلان بۆ متمانەکەت دابنێ، متمانە بەپلانەکەت مەکە." ئێمە دەزانین ئەوە دڵی (باوک)ە خێزانی باوەڕدارانی هەبێت بەهەموو زمانێک و هۆزێک و نەتەوەیەک. هەروەها ئەو ئێمەی بانگهێشت کرد بۆئەوەی ببین بە هاوکارانی (ئەو) لە ئاشت بوونەوەدا. بۆیە ئەم ئامانجانەی ١ ڕاهێنان و ٢ کڵێسەیە لە متمانەی ئێمەوە دێت بەو یەکەی کەدەتوانێت ئەنجامی بدات.